دەزگای خێرخوازی شەهید عەتا
مؤسسة شهيد عطا الخيرية
Martyr Ata Charity Foundation
چالاکى ‎له‌ قه‌زای سه‌یدسادق ده‌زگای خێرخوازی شه‌هید عه‌تا هاوكاری گه‌یانده زیاتر لە ۱٠٠ خێزانی كه‌مده‌رامه‌تان
‎له‌ قه‌زای سه‌یدسادق ده‌زگای خێرخوازی شه‌هید عه‌تا هاوكاری گه‌یانده زیاتر لە ۱٠٠ خێزانی كه‌مده‌رامه‌تان

بە مەبەستی پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ خێزانە هەژار و کەمدەرامەتەکان لەم کاته‌ هه‌ستیاره‌ی ئێستادا وه‌ک ئه‌رک وهه‌ڵوێستی هه‌میشه‌ نه‌گۆڕی خۆی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ ده‌زگای خێر خوازی شه‌هید عه‌تا گه‌یشته‌ سه‌ید صادق به‌مه‌به‌ستی ‌دابه‌شکردنی خۆراک و هه‌ندێک پێداویستی  رۆژانه‌ به‌سه‌ر بنەماڵەی که‌مده‌رامه‌ت و هه‌ژاردا یه‌ک به‌یه‌ک ماڵه‌کانی به‌سه‌ر کردوه‌ وئه‌و پاکێجه‌ی ئاماده‌ی کردبوو دابه‌شی کرد به‌سه‌ر ئه‌و خێزانانه‌دا ".

 

له‌ درێژه‌ی کارو چالاکیه‌کانیدا و سۆنگه‌ی ‌هه‌ستی به‌رپرسیارێتیه‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌م کاته‌ هه‌ستیاره‌دا که‌ هاولاتیانی که‌م ده‌رامه‌ت وهه‌ژار ناتوانن بژێوی ژیانی خۆیان دابین بکه‌ن ده‌زگای خێرخوازی شه‌هیدعه‌تا گه‌یشته‌ سید صادق و له‌وێ هاوکاری گه‌یانده‌ زیاتر له‌ 100 خێزانی بنەماڵەی شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تو خانەوادەی سەربەرزی پێشمەرگە".

لای خۆیه‌وه‌ دیاری قادر جێگری سه‌رۆکی ده‌زگای خێر خوازی شه‌هید عه‌تا له‌ لێدوانێکدا بۆ جه‌ماوه‌ر رایگه‌یاند :" له‌م بارودۆخه‌ نائاسایه‌ دا ده‌زگای شه‌هید عه‌تا هاوکاری زۆری گه‌یاندۆته‌ خانه‌واده‌ی که‌مده‌رامه‌ت ووتشی: ئێستا ده‌زگای خێر خوازی شه‌هید عه‌تا بۆته‌ هۆی متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر یکوردستان ".

دوای داخستنی بازاڕ و رێگریکردن لە هاتووچۆی هاوڵاتییان بە مەبەستی زیاتر بڵاو نەبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ، بۆ زیاتر پابه‌ندبوون به‌ رێنمایه‌ی ته‌ندروستیه‌کان و هاوکاری مرۆیی بۆ ئه‌و خێزانانه‌ لای خۆشیانه‌وه‌ هاوڵاتیانی سه‌ید صادق سوپاسی ده‌زڤایان کرد وبه‌ کارێکی بێ وێنه‌ وه‌سفی کاره‌کانی ده‌زگای خێرخوازی شه‌هید عه‌تایان کرد".

شا‌یه‌نی باسه‌ ده‌زگای خێرخوازی شه‌هیدعه‌تا پرۆژه‌یه‌کی خزمه‌تگوزاری رایگه‌یاند ، هاوکای خۆراک وچه‌ند کۆمه‌کێکی تری دابه‌ش کردووه‌ به‌سه‌ر هه‌ژاران و که‌مده‌رامه‌دا .

ده‌زگای شه‌هید عه‌تا ده‌زگایه‌کی مرۆیه‌ و کار ده‌کات بۆ خزمه‌تکردنی که‌س وکارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان و خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌زی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ و وگشت که‌رته‌کانی خوێندن وته‌ندروستی"، وکار ده‌کات بۆ گه‌شه‌پێدانی ئاستی هۆشیاری گشت چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا ".

دەزگای خێرخوازی شەهید عەتا هەڵگری پەیامی مرۆڤایه‌تی گەورەیە بۆ دروست کردنی پەیوەندی دۆستانە و مرۆڤانە لەگەڵ ئەو خێزانە بەڕێزانەی کە پێویستیان بە هاوکاری هەیە بە بێ جیاوازی ئاین و نەتەوەو ڕەگەز و زمان.

كاتی بڵاوكردنه‌وه   06-04-2020